دەسپێكردنی پرۆژەی ئەندەر پاسی والی لە شاری سلێمانی

ئەمڕۆ پێنج شەممە کاک والی عوسمان خاوەنی کۆمپانیای ڕۆژی نوێ و لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی شاری سلێمانی دەست کرا بە جێ بەجێ کردنی ( ئەندەرپاسی والی ) لە سەر شەقامی هەواری شار بە تێچوی( ٦٫٠٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠ ) شەش ملیار دینار کە لە سەر ئەستۆی کۆمپانیای ڕۆژی نوێ جێ بە جێ دەکرێت.

 پڕۆژەکە پێک هاتوە لە دوو ئەندەر پاس لە سەر شەقامی هەواری شار کە دەبێتە خزمەتێک بۆ شاری سلێمانی و دەبێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی لۆد ( قەرەباڵغی ) لە سەر شەقامەکە.